بازدان بۆ ناوەڕۆک
Alphabase

ناوەندی فێربوون

ڕێنمایی، ڤیدیۆ و وەڵامی پرسیارەکان بۆ کارکردن بە ئەلفابەیس.

جۆری کار

جۆری ناوەڕۆک

35 ئەنجام

ڕێنماییگشتی

دامەزراندنی یەکەم جار و ڕێکخستنی بنەڕەتی

دوای دامەزراندن، ناوی کارەکەت، لۆگۆ، دراو و پرینتەرەکان لە بەشی ڕێکخستنەکان دیاری دەکەیت. پاشان بەکارهێنەر و دەسەڵاتەکانیان دروست دەکەیت.

ڕێنماییگشتی

هاوردەکردنی لیستی کاڵا لە ئێکسڵەوە

فایلی ئێکسڵەکەت بە ستوونی ناو، بارکۆد، نرخی کڕین و نرخی فرۆشتن ئامادە بکە، پاشان لە بەشی کاڵاکان هاوردەی بکە.

ڕێنماییگشتی

ڕێکخستنی باکئەپی ڕۆژانەی خۆکار

لە ڕێکخستنەکان باکئەپی ڕۆژانە چالاک بکە و شوێنی پاشەکەوتکردن دیاری بکە — دیسکی دەرەکی یان فۆڵدەرێکی تایبەت.

ڕێنماییدەرمانخانە

ڕێکخستنی ئاگادارکردنەوەی بەرواری بەسەرچوون

بەشی بەسەرچوونی کاڵا چالاک بکە، بەروار و لاتی هەر کاڵایەک لە کاتی کڕیندا تۆمار بکە، و ماوەی ئاگادارکردنەوە پێش بەروار دیاری بکە.

ڕێنماییتاقیگەی پزیشکی

بەستنەوەی ئامێری تاقیگە بە بەرنامەکە

جۆری پەیوەندی (سریاڵ یان TCP)، پرۆتۆکۆل (HL7 یان ASTM) و مەپی تێستەکان دیاری دەکەیت. دوای ئەوە ئەنجامەکان خۆکارانە دێن.

ڕێنماییتاقیگەی پزیشکی

ناردنی ئەنجام بۆ نەخۆش بە QR

دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەنجام، لینکێکی تایبەت و QR دروست دەبێت کە نەخۆش دەیخوێنێتەوە و ئەنجامەکەی لەسەر مۆبایل دەبینێت.

ڕێنماییچێشتخانە و کافێ

ڕێکخستنی چاپی خۆکار بۆ چێشتخانە

بۆ هەر بەشێکی مینیو پرینتەرێک دیاری بکە. دوای تۆمارکردنی داواکاری، تیکێتەکە خۆکارانە بۆ ئەو بەشە دەچێت.

ڕێنماییچێشتخانە و کافێ

چالاککردنی مینیوی زیرەک بە QR

مینیو و وێنەکان تۆمار بکە، ناونیشانی مینیوی زیرەک ڕێک بخە، و QR ی هەر مێزێک چاپ بکە.

ڕێنماییفرۆشتنی جملە و مفرد

دانانی نرخی مفرد، جملە و قیست

بۆ هەر کاڵایەک سێ نرخی جیاواز دادەنێیت. لە کاتی فرۆشتندا جۆری نرخ هەڵدەبژێریت یان بۆ کڕیارێکی دیاریکراو خۆکارانە دادەنرێت.

ڕێنماییفرۆشگای مۆبایل و کۆمپیوتەر

تۆمارکردن و گەڕان بە IMEI

لە کاتی کڕیندا IMEI تۆمار بکە. دواتر بە گەڕان بە IMEI پسوڵە، بەرواری فرۆشتن و ماوەی گەرەنتی دەدۆزیتەوە.

ڕێنماییخزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل

دانانی کۆمیشنی کارمەند بۆ خزمەتگوزاری

بۆ هەر کارمەندێک ڕێژە یان بڕی جێگیر دیاری بکە. لە کاتی تۆمارکردنی خزمەتگوزاری کارمەندەکە هەڵدەبژێریت و کۆمیشن خۆکارانە حیساب دەکرێت.

پرسیاردەرمانخانە

ئایا بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات؟

بەڵێ. هەموو کارە ڕۆژانەکان بە تەواوی ئۆفلاین کار دەکەن و داتاکان لەسەر کۆمپیوتەری خۆتن.

پرسیاردەرمانخانە

دەتوانم چەند دەرمانخانە بەڕێوە ببەم؟

بەڵێ، لە ڕێگەی پشتیوانی فرە-سکیمایەوە دەتوانیت زیاتر لە یەک شوێن جیاواز بەڕێوە ببەیت.

پرسیاردەرمانخانە

داتاکانم چۆن دەپارێزرێن؟

باکئەپی ڕۆژانەی خۆکار هەیە و دەتوانیت شوێنی پاشەکەوتکردن خۆت دیاری بکەیت.

پرسیاردەرمانخانە

ئایا دەتوانم لیستی دەرمانەکانم هاوردە بکەم؟

بەڵێ، لیستی کاڵا لە فایلی ئێکسڵەوە هاوردە دەکرێت لە کاتی دامەزراندندا.

پرسیارتاقیگەی پزیشکی

ئایا ئامێرەکەی من پشتیوانی دەکرێت؟

زۆربەی ئامێرەکان کە HL7 یان ASTM پشتیوانی دەکەن دەبەسترێنەوە. مۆدێلی ئامێرەکەت بنێرە بۆ ئێمە تاکو پشتڕاستی بکەینەوە.

پرسیارتاقیگەی پزیشکی

ئەنجامەکان لە کوێ پاشەکەوت دەکرێن؟

ئەنجامەکان لەسەر سیستەمی خۆت دەمێننەوە. تەنها ئەو ئەنجامانەی خۆت دەیاننێریت لە ڕێگەی لینکەوە بەردەست دەبن.

پرسیارتاقیگەی پزیشکی

دەتوانم ڕاپۆرتەکە بگۆڕم؟

بەڵێ، شێوازی ڕاپۆرت، لۆگۆ و زانیاری تاقیگە هەموویان گونجێنراون.

پرسیارتاقیگەی پزیشکی

چەند بەکارهێنەر دەتوانن کار بکەن؟

ژمارەی بەکارهێنەر سنووردار نییە و دەسەڵاتی جیاواز بۆ هەر بەکارهێنەرێک دیاری دەکرێت.

پرسیارچێشتخانە و کافێ

ئایا چەند چێشتخانەم دەبێت؟

بەڵێ، دەتوانیت چاپکردن بۆ چەند چێشتخانە و بەشی جیاواز ڕێک بخەیت.

پرسیارچێشتخانە و کافێ

مینیوی QR چۆن کار دەکات؟

کڕیار QR ی سەر مێز دەخوێنێتەوە، مینیوەکە دەبینێت و داواکاری ڕاستەوخۆ دەنێرێت.

پرسیارچێشتخانە و کافێ

ئایا گارسۆن دەتوانێت بە مۆبایل کار بکات؟

بەڵێ، ڕووکاری گارسۆن و چێشتخانە لەسەر تابلێت و مۆبایل کار دەکات لە ناو تۆڕی خۆتدا.

پرسیارفرۆشتنی جملە و مفرد

دەتوانم بە دۆلار و دینار پێکەوە بفرۆشم؟

بەڵێ، پسوڵەی تێکەڵ پشتیوانی دەکرێت و نرخی گۆڕانکاری ڕۆژانە دادەنرێت.

پرسیارفرۆشتنی جملە و مفرد

ئایا دەتوانم چەند فرۆشگا بەڕێوە ببەم؟

بەڵێ، بە پشتیوانی کۆگای فرەیی و فرە-سکیما.

پرسیارفرۆشتنی جملە و مفرد

ئایا نوێنەری فرۆشتنم پشتیوانی دەکرێت؟

بەڵێ، بەشی نوێنەر بۆ فرۆشتنی دەرەوە، کۆمیشن و حیسابی جیاواز هەیە.

پرسیارخزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل

دەتوانم خزمەتگوزاری و پارچە پێکەوە بفرۆشم؟

بەڵێ، یەک پسوڵە هەردووکیان لەخۆدەگرێت بە نرخ و قازانجی جیاواز.

پرسیارخزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل

کۆمیشنی کارمەندان چۆن حیساب دەکرێت؟

بۆ هەر کارمەندێک ڕێژە یان بڕی جێگیر دیاری دەکەیت و سیستەمەکە خۆی حیسابی دەکات.

پرسیارفرۆشگای مۆبایل و کۆمپیوتەر

دەتوانم بە IMEI بگەڕێم؟

بەڵێ، بە خوێندنەوە یان نووسینی IMEI پسوڵە، بەروار و گەرەنتییەکەی دەدۆزرێتەوە.

پرسیارفرۆشگای مۆبایل و کۆمپیوتەر

ئایا بەشی چاککردنەوە هەیە؟

بەڵێ، بەشی خزمەتگوزاری بۆ وەرگرتن، تێچوو و بەدواداچوونی چاککردنەوە.

پرسیارمارکێت و بەقاڵی

کێشی کاڵا بە دەست دەنووسم؟

نەخێر، کاتێک بارکۆدی لەیبڵی تەرازوو دەخوێنیتەوە، بەرنامەکە کێشی کاڵاکە خۆی دیاری دەکات.

پرسیارمارکێت و بەقاڵی

دەتوانم بە لەیبڵی تەرازووی خۆم تاقی بکەمەوە؟

بەڵێ، نموونەیەک لە لەیبڵەکە و مۆدێلی تەرازووەکەت بنێرە، تا لە کاتی پیشاندانی بەرنامەکەدا پێکەوە تاقی بکەینەوە.

پرسیارمارکێت و بەقاڵی

ئینتەرنێت نەبێت، دەتوانم بفرۆشم؟

بەڵێ، فرۆشتن و حسابی ڕۆژانەت بێ ئینتەرنێتیش کار دەکات.

پرسیارفرۆشگای جل و بەرگ

بۆ دوکانی جلی منداڵانیش دەبێت؟

بەڵێ، ئەم وێنانە هی بەرنامەی دوکانێکی جلی منداڵانن. بۆ بۆتیک و دوکانی جلی ژنان و پیاوانیش دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

پرسیارفرۆشگای جل و بەرگ

ئینتەرنێت نەبێت، بەرنامەکە کار دەکات؟

بەڵێ، بۆ فرۆشتن و حسابی ڕۆژانەت پێویستت بە ئینتەرنێت نییە.

پرسیارفرۆشگای جل و بەرگ

دەتوانم پێش کڕین بەرنامەکە ببینم؟

بەڵێ، پەیوەندیمان پێوە بکە و چەند نموونەیەک لە کاڵاکانت بهێنە. پیشانت دەدەین چۆن جلەکانت بە سایز و ڕەنگ جیا بکەیتەوە، نرخ دابنێیت و بفرۆشیت.

ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟

پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.

تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکان