مۆبیلیات
لە هەڵبژاردنی مۆبیلیات تا وەرگرتنی دوا قیست
قەنەفە، ژووری نووستن، مێز و کورسی؛ کاڵاکانت لە گروپی خۆیاندا دابنێ تا زوو بیان دۆزیتەوە. پسووڵە دروست بکە و فرۆشتن و قەرز و قیستەکانت لە یەک شوێندا بەڕێوە ببە.

فرۆشتن و حساب و قیست لە یەک شوێندا
ئەم سکرینانە لە هەمان سیستەمی ئەلفابەیسن؛ کاڵا و گروپەکان بۆ دوکانی مۆبیلیاتەکەت ڕێک دەخرێن.

قیستی ئەم مانگە و قیستی دواکەوتوو

حسابی کڕیار لە یەک شوێندا

پسووڵە لەگەڵ خشتەی قیست

فرۆشتن، قازانج و کۆگا
کێشە ڕۆژانەکان
ئەلفابەیس چۆن یارمەتیت دەدات
ئەو شتانەی وا دەکەن کاتت و پارەت لەدەست بچێت.
لە نێوان ئەو هەموو مۆدێلەدا کاڵاکە زوو نادۆزیتەوە؟
کاڵاکان بە جۆر گروپ بکە و بە ناو یان وێنە بیان دۆزەوە.
حسابی کڕیارەکانت لە چەند دەفتەرێکدایە؟
پسووڵە و پارەی وەرگیراو لە حسابی کڕیاردا ببینە.
نازانیت قیستی کێ کاتی هاتووە؟
قیستەکانی ئەم مانگە و دواکەوتووەکان لە یەک شوێندا ببینە.
نازانیت چی ماوە و چەند قازانجت کردووە؟
بڕی کاڵا و فرۆشتن و قازانج لە ڕاپۆرتدا ببینە.
شێوازی کارکردن
- 01کاڵاکان گروپ بکە
- 02مۆدێلەکە هەڵبژێرە
- 03بە نەقد، قەرز یان قیست بیفرۆشە
- 04پسووڵەکە چاپ بکە
- 05حساب و قیستەکان بەدوادا بچۆ
تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکان
فرۆشتن بە قەرز
بەشێک لە پارەکە وەربگرە و ماوەکە بخە سەر حسابی کڕیار. قەرزی پێشوو، پارەی وەرگیراو و قەرزی نوێ لە پسووڵەکەدا دیارە.
قیستەکانت لەبیر ناچن
بڕ و بەرواری قیستەکان دیاری بکە. ئەوانەی کاتیان هاتووە و دوا کەوتوون ببینە، وەرگرتنی قیست تۆمار بکە و خشتەکە چاپ بکە.
بزانە لە کۆگا چی ماوە
بڕی ماوە، کاڵای کەمماوە و ئەوانەی تەواو بوون ببینە. کڕینی کاڵا و حسابی دابینکەرەکانیش تۆمار بکە.
حسابێکی ڕوون بۆ هەر کڕیار
پسووڵەکان، گەڕاندنەوە و پارەی وەرگیراو لە کەشف حسابدا ببینە؛ بزانە کڕیار چەندی داوە و چەندی ماوە.
فرۆشتن و قازانج ببینە
ڕاپۆرتی فرۆشتن، خەرجی، قازانج و بەهای کۆگا ببینە. حسابەکان بە دینار و دۆلار بەدوادا بچۆ.
بەرنامەکە بە دڵی خۆت ڕێک بخە
ڕەنگ و فۆنت هەڵبژێرە و تەنها ئەو بەشانە بەکاربهێنە کە پێویستتن. کاری ڕۆژانەی دوکانەکەت بێ ئینتەرنێت بەڕێوە ببە.
ئامێر و بەستنەوەکان
- کۆمپیوتەری دوکان
- بارکۆد خوێنەر
- پرنتەری پسووڵە
- پرنتەری A4 بۆ حساب و خشتەی قیست
پرسیارە دووبارەکان
دەتوانم بە قەرز و قیست بفرۆشم؟
بەڵێ، هەردووکی هەیە. قەرز لە حسابی کڕیاردا تۆمار دەبێت، قیستیش بڕ و بەرواری خۆی هەیە و دەتوانیت خشتەکەی چاپ بکەیت.
ئەگەر بەشی قیستم پێویست نەبێت چی؟
لە ڕێکخستنەکاندا ئەو بەشانە ناچالاک بکە کە پێویستت نین؛ تەنها ئەو شتانە لە بەرنامەکەدا بەکاربهێنە کە بۆ دوکانەکەت دەگونجێن.
ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟
پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.