کەرەستەی بیناسازی و کەلوپەل
کاڵاکەت زوو بدۆزەوە، خێراتر بیفرۆشە
بۆ دوکانی کەرەستەی بیناسازی، ئاوەڕۆ، کارەبا و کەلوپەلی جۆراوجۆر. لە دۆزینەوەی کاڵا تا حسابی کڕیار و قیستەکان، هەمووی لە ئەلفابەیسدا ڕێک بخە.
لە ناو بەرنامەکەدا ببینە
فرۆشتنی خێرا لە ئەلفابەیس
ببینە چۆن کاڵا هەڵدەبژێریت و پسووڵەی فرۆشتن ئامادە دەکەیت.

کاڵا و قیاس و بڕی ماوە

قیستی ئەم مانگە و قیستی دواکەوتوو

حسابی کڕیار لە یەک شوێندا

پسووڵە لەگەڵ خشتەی قیست

فرۆشتن، قازانج و کۆگا

ڕەنگ و فۆنت بە دڵی خۆت
کێشە ڕۆژانەکان
ئەلفابەیس چۆن یارمەتیت دەدات
ئەو شتانەی وا دەکەن کاتت و پارەت لەدەست بچێت.
لە نێوان ئەو هەموو کاڵایەدا دۆزینەوەی قیاسی دروست کاتت لێ دەبات؟
کاڵاکان گروپ بکە و بە قیاس ڕیزیان بکە، بۆ ئەوەی لە کاتی فرۆشتندا زوو بیان دۆزیتەوە.
کاڵای چینی و ئێرانی و تورکی تێکەڵ دەکەیت؟
کاڵاکان بە پێی وڵات جیا بکەوە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە کڕیار دەیەوێت.
چەند دەفتەرێکت هەیە بۆ حسابت و قەرزەکان؟
فرۆشتن بە قەرز و هەر پارەیەک کە وەریدەگریت لە حسابی کڕیاردا تۆمار بکە.
نازانیت قیستی کێ کاتی هاتووە و کێ دوا کەوتووە؟
قیستەکانی ئەم مانگە و ئەوانەی دوا کەوتوون لە بەشی قیستدا ببینە.
شێوازی کارکردن
- 01کاڵاکان بە جۆر، قیاس و وڵات ڕێک بخە
- 02کاڵاکە بدۆزەوە و بڕ و یەکەکەی هەڵبژێرە
- 03بە نەقد، قەرز یان قیست بیفرۆشە
- 04پسووڵەکە چاپ بکە و حسابی کڕیار ببینە
- 05کۆگا و قازانج و قیستەکان بەدوادا بچۆ
تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکان
فرۆشتنی خێرا بە گروپ
بۆری، ئەدەپتەر، کەلوپەلی کارەبا و هەر جۆرێکی تر لە گروپی خۆیدا دابنێ. بە وێنە یان ناو کاڵاکە بدۆزەوە و زیادیکە بۆ پسووڵە.
قیاس و وڵات تێکەڵ مەکە
کاڵاکان بە قیاس ڕیز بکە، وەک ٢٠، ٢٥ و ٣٢ ملم. هەمان جۆری کاڵا بە چینی، ئێرانی، تورکی و وڵاتانی تر جیا بکەوە.
دانە، مەتر یان تۆپ
یەکەی کاڵاکە هەڵبژێرە و بە نرخی تاک یان جملە بیفرۆشە؛ وەک بۆری بە مەتر یان تۆپ و کەلوپەل بە دانە.
فرۆشتن بە قەرز
بەشێک لە پارەکە وەربگرە و ماوەکە بخە سەر حسابی کڕیار. قەرزی پێشوو، پارەی وەرگیراو و قەرزی نوێ لە پسووڵەکەدا دیارە.
قیستەکانت لەبیر ناچن
بڕ و بەرواری قیستەکان دیاری بکە. ئەوانەی کاتیان هاتووە و دوا کەوتوون ببینە، وەرگرتنی قیست تۆمار بکە و خشتەکە چاپ بکە.
بزانە لە کۆگا چی ماوە
بڕی ماوە، کاڵای کەمماوە و ئەوانەی تەواو بوون ببینە. کڕینی کاڵا و حسابی دابینکەرەکانیش تۆمار بکە.
حسابێکی ڕوون بۆ هەر کڕیار
پسووڵەکان، گەڕاندنەوە و پارەی وەرگیراو لە کەشف حسابدا ببینە؛ بزانە کڕیار چەندی داوە و چەندی ماوە.
فرۆشتن و قازانج ببینە
ڕاپۆرتی فرۆشتن، خەرجی، قازانج و بەهای کۆگا ببینە. حسابەکان بە دینار و دۆلار بەدوادا بچۆ.
بەرنامەکە بە دڵی خۆت ڕێک بخە
ڕەنگ و فۆنت هەڵبژێرە و تەنها ئەو بەشانە بەکاربهێنە کە پێویستتن. کاری ڕۆژانەی دوکانەکەت بێ ئینتەرنێت بەڕێوە ببە.
ئامێر و بەستنەوەکان
- کۆمپیوتەری دوکان
- بارکۆد خوێنەر
- پرنتەری پسووڵە
- پرنتەری A4 بۆ حساب و خشتەی قیست
پرسیارە دووبارەکان
دەتوانم هەمان کاڵا بە قیاس و وڵاتی جیاواز دابنێم؟
بەڵێ، کاڵاکان بە جۆر گروپ بکە، بە قیاس ڕیزیان بکە و بە وڵات جیایان بکەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی فرۆشتندا تێکەڵ نەبن.
دەتوانم بە قەرز و قیست بفرۆشم؟
بەڵێ، هەردووکی هەیە. قەرز لە حسابی کڕیاردا تۆمار دەبێت، قیستیش بڕ و بەرواری خۆی هەیە و دەتوانیت خشتەکەی چاپ بکەیت.
ئەگەر بەشی قیستم پێویست نەبێت چی؟
لە ڕێکخستنەکاندا ئەو بەشانە ناچالاک بکە کە پێویستت نین؛ تەنها ئەو شتانە لە بەرنامەکەدا بەکاربهێنە کە بۆ دوکانەکەت دەگونجێن.
ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟
پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.
