بازدان بۆ ناوەڕۆک
Alphabase

ئەلیکترۆنیات

ئەو ئامێرە بدۆزەوە کە کڕیار دەیەوێت

ئەو کاڵایە بدۆزەرەوە کە کڕیار دەیەوێت؛ ڕام، پرۆسێسەر، بیرگە، قەبارەی شاشە... پاشان بە ئاسانی بیخە بەشی فرۆشتن و پسووڵەکە دروست بکە. جا چ بە قەرز، قیست یان نەقد، هەمووی لە یەک شوێن دانراوە تا کارەکەت ئاسانتر بەڕێوە ببەیت.

بە فلتەر ئەو کاڵایە بدۆزەوە کە کڕیار دەیەوێت

ڕام، پرۆسێسەر، بیرگە، قەبارەی شاشە و نرخ هەڵبژێرە تا ئەو کاڵایانە ببینیت کە بۆ کڕیار دەگونجێن. وێنە، تایبەتمەندی، نرخ و بڕی ماوە لەبەردەستتن؛ پاشان بە ئاسانی کاڵاکە بخە بەشی فرۆشتن.

وێنەکە گەورە بکە ↗کاتەلۆگی کاڵاکان لەگەڵ فلتەری قەبارەی شاشە و کارتی تایبەتمەندییەکان

کڕیار تەنها وەسڵی عەرزی دەوێت؟

هێشتا بڕیاری کڕینی نەداوە؟ وەسڵی عەرز، واتە پسووڵەی نرخ نیشاندان، بۆی دروست بکە. ناو و نرخی کاڵاکان لەگەڵ وێنە و تایبەتمەندییەکان بدە بە کڕیار، تا بە ئارامی بەراوردیان بکات و لەگەڵ کەسانی تر ڕاوێژیان لەسەر بکات، پێش ئەوەی بیکڕێت.

حسابی دوکانەکەت بە ڕوونی ببینە

وێنەکە گەورە بکە ↗کاڵا پڕفرۆشەکان و قەرزی کڕیار

کاڵا پڕفرۆشەکان و قەرزی کڕیار

وێنەکە گەورە بکە ↗فرۆشتن و قازانج و حسابەکان

فرۆشتن و قازانج و حسابەکان

وێنەکە گەورە بکە ↗قیستەکانی ئەم مانگە و دواکەوتووەکان

قیستەکانی ئەم مانگە و دواکەوتووەکان

کێشە ڕۆژانەکان

ئەلفابەیس چۆن یارمەتیت دەدات

ئەو شتانەی وا دەکەن کاتت و پارەت لەدەست بچێت.

  • کڕیار ئامێرێکی بە ڕام و نرخێکی دیاریکراو دەوێت، بەڵام دۆزینەوەی کات دەبات؟

    لە کاتەلۆگدا بە ڕام، سکرین، باتری، پرۆسێسەر و نرخ فلتەر بکە.

  • حساب و قەرزەکانت لە چەند دەفتەرێکدان؟

    پسووڵە و پارەی وەرگیراو لە حسابی هەر کڕیاردا تۆمار بکە.

  • نازانیت قیستی کێ کاتی هاتووە؟

    قیستەکانی ئەم مانگە و ئەوانەی دوا کەوتوون ببینە.

  • نازانیت کام کاڵا زیاتر دەفرۆشرێت و چەند قازانجت کردووە؟

    لە ڕاپۆرتدا فرۆشتن، قازانج و کاڵا پڕفرۆشەکان ببینە.

شێوازی کارکردن

  1. 01بە تایبەتمەندی فلتەر بکە
  2. 02کاڵاکە بخە بەشی فرۆشتن
  3. 03بە نەقد، قەرز یان قیست بیفرۆشە
  4. 04پسووڵەکە بدە بە کڕیار
  5. 05حساب و قازانج و قیست ببینە

تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکان

کاتەلۆگێک بۆ دۆزینەوەی خێرا

بە ڕام، سکرین، باتری، پرۆسێسەر و نرخ فلتەر بکە؛ ئەو مۆدێلانە ببینە کە لەگەڵ داواکاری و بودجەی کڕیار دەگونجێن.

لە کاتەلۆگەوە بۆ فرۆشتن

کاڵاکە هەڵبژێرە و ڕاستەوخۆ بیخە بەشی فرۆشتن. پسووڵەکە ئامادە بکە و بە نەقد، قەرز یان قیست بیفرۆشە.

قیستەکان بەدوادا بچۆ

بڕ و بەرواری قیستەکان دیاری بکە. بزانە ئەم مانگە چی وەردەگریت، کام قیست دوا کەوتووە و چەند پارە ماوە.

مۆبایلی کۆن بە نوێ بگۆڕەوە

مۆبایلی کۆن لە کڕیار وەربگرە و مۆبایلی نوێی پێ بدە. مامەڵەی ئاڵوگۆڕەکە لە بەرنامەکەدا بەڕێوە ببە.

حسابی کڕیار و کۆمپانیاکان

بزانە کڕیارەکان چەند قەرزدارن، چەند پارەت وەرگرتووە و خۆت چەند قەرزی کۆمپانیا و دابینکەرەکانت لەسەرە.

قازانج و کاڵای پڕفرۆش

کۆی فرۆشتن، قازانج و زیان و کاڵا پڕفرۆشەکان ببینە، بۆ ئەوەی بزانیت کام مۆدێل زیاتر دەڕوات.

IMEI و Serial

هەر ئامێرێک بە ژمارەی تاکەکەسی خۆی تۆمار و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

گەرەنتی

ماوەی گەرەنتی لەگەڵ پسوڵەکە دەبەسترێت و بە گەڕان دەدۆزرێتەوە.

چاککردنەوە

وەرگرتنی ئامێر، دیاریکردنی کێشە، تێچوو و دۆخی کار.

ئێکسسواری

بارکۆد، یەکە و کۆنترۆڵی کۆگا بۆ کاڵای بچووک.

ئامێر و بەستنەوەکان

  • بارکۆد ڕیدەر
  • پرینتەری پسوڵە
  • پرینتەری لەیبڵ
  • دراوەری پارە

پرسیارە دووبارەکان

دەتوانم بە چەند تایبەتمەندییەک کاڵا بدۆزمەوە؟

بەڵێ، لە کاتەلۆگدا بە ڕام، سکرین، باتری، پرۆسێسەر و نرخ فلتەر بکە و کاڵاکە بخە بەشی فرۆشتن.

فرۆشتن بە قەرز و قیستی تێدایە؟

بەڵێ، پسووڵە بە قەرز یان قیست دروست بکە و پارەی وەرگیراو و بڕی ماوە بەدوادا بچۆ.

دەتوانم مۆبایلی کۆن لە کڕیار وەربگرم؟

بەڵێ، بۆ دوکانی مۆبایل مامەڵەی ئاڵوگۆڕی مۆبایلی کۆن بە نوێ هەیە.

ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟

پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.

تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکان