چێشتخانە، کافێ و فاستفوود
بەرنامەکە بە پێی کاری خۆت ڕێک بخە
چێشتخانەت هەیە، کافێ یان فاستفوود؟ مێزەکان، سەفەری، گەیاندن و داواکارییەکانی چێشتخانە لە یەک شوێن بەڕێوە ببە. هەر بەشێکت پێویست نەبوو، لە ڕێکخستنەکان بیکوژێنەوە تا لە بەرنامەکەتدا دەرنەکەوێت.
بەرنامەکە لە کارکردندا ببینە

بزانە داواکارییەکان کەی ئامادە دەبن

سەفەری لە بەشی خۆیدا ببینە

گەیاندن و حسابەکانی بەدوادا بچۆ

خواردن و خواردنەوەکان بە ئاسانی بدۆزەوە

بزانە چەند خواردنت ماوە
کێشە ڕۆژانەکان
ئەلفابەیس چۆن یارمەتیت دەدات
ئەو شتانەی وا دەکەن کاتت و پارەت لەدەست بچێت.
داواکارییەکانی مێز و سەفەری و گەیاندن تێکەڵ دەبن.
هەر جۆرە داواکارییەک لە بەشی خۆیدا ببینە و بەدوایدا بچۆ.
نازانیت کام داواکاری ئامادەیە و کامەیان دوا کەوتووە.
لە شاشەی چێشتخانەدا خواردنەکان، کاتی چاوەڕوانی و دۆخی داواکاری ببینە.
خواردنەکە تەواو بووە، بەڵام هێشتا داوای دەکەن.
بۆ خواردنەکان سنووری ڕۆژانە دابنێ و بزانە چەندیان ماوە.
بەرنامەکە پڕە لە بەشێک کە بەکاری ناهێنیت.
ئەو بەشانەی پێویستت نین بکوژێنەوە؛ لە ڕووکاری بەرنامەکەدا نامێنن.
شێوازی کارکردن
- 01جۆری داواکاری هەڵبژێرە
- 02خواردنەکان زیاد بکە
- 03بینێرە بۆ چێشتخانە
- 04ئامادەی بکە
- 05حسابەکە تەواو بکە
تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکان
تەنها ئەوەی پێویستتە پیشان بدە
گەیاندنت نییە؟ بەشی گەیاندن بکوژێنەوە تا دوگمە و بەشەکانی لە ڕووکاری بەرنامەکەدا دەرنەکەون. سەفەری، مینیوی زیرەک و سنووری خواردنیش بەپێی پێویستی کارەکەت چالاک بکە.
مێزەکانت بە ئاسانی ڕێک بخە
مێزەکان بەپێی شوێنەکەت ڕێک بخە. بزانە کام مێز بەتاڵە، چەند کەسی لەسەرە و داواکارییەکەی لە چ دۆخێکدایە.
داواکاری سەفەری
سەفەری لە بەشی خۆیدا زیاد بکە و بزانە کامیان لە ئامادەکردندایە، تا لەگەڵ حسابی مێزەکان تێکەڵ نەبێت.
گەیاندن و حسابەکانی
داواکارییەکانی گەیاندن، ناونیشانی کڕیار، کۆمپانیای گەیاندن و پارەی وەرگیراو ببینە. لە داشبۆردەکەدا حساب و دۆخی داواکارییەکان بەدوادا بچۆ.
شاشەی چێشتخانە
خواردنەکانی هەر داواکاری، کاتی چاوەڕوانی و ئامادەبوونیان ببینە. ئەگەر چەند چێشتخانەت هەیە، بەشی پێویست هەڵبژێرە و چاپکردنیش بۆ بەشە جیاوازەکان ڕێک بخە.
خواردنی بەردەست و سنووری ڕۆژانە
بۆ هەر خواردنێک دیاری بکە چەند دانە بەردەستە. ژمارەی داواکراو و ماوەکە ببینە؛ ئەو خواردنانەش کە سنووریان نییە بەبێ سنوور بهێڵەوە.
مینیو و داواکردن بە QR
لە ڕێکخستنەکان QR بۆ مینیوەکەت دروست بکە. کڕیار بە مۆبایلەکەی دەیخوێنێتەوە، خواردنەکان دەبینێت و داواکاری دەنێرێت.
کەتەلۆگی خواردنەکان
خواردن و خواردنەوەکان بە بەش و نرخ لە کەتەلۆگدا ببینە، تا بە ئاسانی ئەوەی دەتەوێت بدۆزیتەوە.
حسابی ڕۆژانە و ڕاپۆرت
فرۆشتن و حسابی شیفتەکانت ببینە. چاپی پسوڵە، دەسەڵاتی کارمەندان و بەشەکانی تری ئەلفابەیس بەپێی پێویستی کارەکەت ڕێک بخە.
ئامێر و بەستنەوەکان
- شاشەی چێشتخانە
- پرینتەری چێشتخانە
- پرینتەری پسوڵە
- شاشەی لەمس
- مۆبایل یان تابلێت بۆ مینیو
پرسیارە دووبارەکان
تەنها کافێم هەیە، گەیاندنم پێویست نییە.
کێشە نییە. گەیاندن بکوژێنەوە و تەنها ئەو بەشانە بهێڵەوە کە بەکاریان دەهێنیت. بەشی کوژاوە لە ڕووکاری بەرنامەکەتدا دەرناکەوێت.
فاستفوودم هەیە، سەفەری و گەیاندن پێکەوە دەبێت؟
بەڵێ، دەتوانیت سەفەری و گەیاندن چالاک بکەیت و هەر یەکەیان لە بەشی خۆیدا بەڕێوە ببەیت.
کڕیار چۆن بە QR داوا دەکات؟
QRی مینیوەکە بە مۆبایل دەخوێنێتەوە، خواردن هەڵدەبژێرێت و داواکاری دەنێرێت. مینیوی زیرەک و ناونیشانی دەستگەیشتن پێی لە ڕێکخستنەکان ڕێک دەخرێن.
ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟
پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.
