کارگە و دوکانی شیرینی
شیرینیەکەت بفرۆشە، حساب و سینیەکانت ون نەبن
بزانە هەر دوکاندارێک چەند قەرزدارە و چەند سینیت لایە. لە هەمان سیستەمدا بە کیلۆ بفرۆشە، داواکاری کێک تۆمار بکە و بە ڕەچەتەی بەرهەمەکان بزانە چەند موادی خامت پێویستە و هەر کیلۆیەک چەندت لەسەر دەکەوێت.
فرۆشتن لە بەرنامەکەدا ببینە
فرۆشتنی شیرینی لە بەرنامەکەدا
هەڵبژاردنی کاڵا و دروستکردنی پسووڵە لە سیستەمە ڕاستەقینەکەدا ببینە.
مامەڵەی دوکانی شیرینی
نموونەیەکی تری کارکردن لە بەشی فرۆشتنی شیرینی ببینە.
فرۆشتن و جوڵەی کاڵاکان لەبەرچاو بگرە

فرۆشتن و قازانج و حسابەکان

شیرینییە پڕفرۆشەکان

بزانە چی فرۆشراوە و چەند ماوە
کێشە ڕۆژانەکان
ئەلفابەیس چۆن یارمەتیت دەدات
ئەو شتانەی وا دەکەن کاتت و پارەت لەدەست بچێت.
نازانیت چەند سینی لای هەر دوکانێکە؟
سینییە دراوەکان و گەڕاوەکان تۆمار بکە و بڕی ماوە لای هەر دوکانێک ببینە.
قەرزی دوکاندارەکان لە دەفتەردا تێکەڵ بووە؟
فرۆشتن بە قەرز و پارەی وەرگیراو لە حسابی هەر دوکانداردا ڕابگرە.
بۆ داواکارییەکە چەند ڕۆن و شەکر و ئاردت پێویستە؟
ڕەچەتەی هەر بەرهەم تۆمار بکە و بڕی پێویست بەپێی کیلۆی داواکراو حساب بکە.
هەر کیلۆ شیرینی چەندت لەسەر دەکەوێت؟
بڕ و نرخی موادی خام لە ڕەچەتەکەدا بەکاربهێنە بۆ زانینی تێچووی موادی هەر کیلۆ.
شێوازی کارکردن
- 01ڕەچەتەکە تۆمار بکە
- 02بڕی موادی خام حساب بکە
- 03شیرینیەکە بەرهەم بهێنە
- 04فرۆشتن و سینی تۆمار بکە
- 05پارە و سینی وەربگرەوە
تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکان
حسابی سینیەکان
لە کاتی ناردنی شیرینی بۆ دوکان، ژمارەی سینیەکان تۆمار بکە. کاتێک گەڕانەوە وەریان بگرەوە و بزانە چەند سینی هێشتا لای دوکاندارە.
فرۆشتن بە قەرز بۆ دوکاندار
بۆ ئەو دوکانانەی شیرینیەکانت دەفرۆشنەوە، پسووڵەی قەرز دروست بکە. پارەی وەرگیراو و قەرزی ماوەیان لە کەشف حسابدا ببینە.
فرۆشتن بە کیلۆ و تەرازوی زیرەک
لە بەشی تاکفرۆشیدا تەرازوی زیرەک لەگەڵ سیستەمەکە بەکاربهێنە و شیرینی بە کێش بفرۆشە.
کێکی ڕۆژی لەدایکبوون و بۆنەکان
شێواز و نرخی کێکەکە دیاری بکە و داواکاری کڕیار تۆمار بکە. کەلوپەلی ئاهەنگیش بە نرخەکانیان لە بەرنامەکەدا بناسێنە و بیفرۆشە.
ڕەچەتەی بەرهەم — BOM
بۆ نموونە، بۆ یەک کیلۆ پاقلاوە بڕی ڕۆن، شەکر، ئارد و پێکهاتەکانی تر تۆمار بکە. ئەمە دەبێتە بنەمای حسابی موادی پێویست و تێچوو.
موادی پێویست بۆ داواکاری
بڕی داواکراو بە ڕەچەتەکە حساب بکە؛ بزانە بۆ بەرهەمهێنان چەند موادی خامت پێویستە و لە کۆگادا چەندت هەیە.
تێچووی هەر کیلۆ
بەپێی بڕ و نرخی پێکهاتەکان بزانە موادی هەر کیلۆ چەندت لەسەر دەکەوێت، تا نرخی فرۆشتنت بە حساب بێت.
کۆگا و جوڵەی کاڵاکان
موادی خام و شیرینییەکان بەدوادا بچۆ. ببینە چی هاتووە، چی فرۆشراوە و چەند ماوە.
ڕاپۆرتی فرۆشتن و قازانج
فرۆشتنی نەقد و قەرز، خەرجی، قازانج و شیرینییە پڕفرۆشەکان ببینە. حسابی کڕیار و دابینکەرەکانیش لەبەرچاو بگرە.
ئامێر و بەستنەوەکان
- کۆمپیوتەری کارگە و دوکان
- تەرازوی زیرەکی گونجاو
- پرنتەری پسووڵە
- بارکۆد خوێنەر
پرسیارە دووبارەکان
دەتوانم بزانم هەر دوکانێک چەند سینیم لایە؟
بەڵێ، ناردن و گەڕاندنەوەی سینی تۆمار دەکەیت و بڕی ماوە لە حسابی دوکانەکەدا دەبینیت.
ڕەچەتە چۆن یارمەتیم دەدات؟
بڕی پێکهاتەکان بۆ یەک کیلۆ تۆمار دەکەیت؛ بەوە دەتوانیت موادی پێویست بۆ داواکاری و تێچووی موادی هەر کیلۆ حساب بکەیت.
ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟
پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ نمایشێکی ڕاستەقینە لەسەر کارەکەی خۆت.
